شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌شارى به‌غدا، له‌ڕێگه‌ى لكاندنى بۆمبى ته‌وقیتكراوه‌وه به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، كاندیدێكى هاوپه‌یمانى سیاده بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا-شه كرایه ئامانج‌و گیانى له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش سێ هۆكارو گریمانه له‌باره‌ى تیرۆركردنیه‌وه ئاشكراده‌كات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاندیدێکی هاوپەیمانی سیادەی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تى خەمیس خەنجەر، بەناوی (سەفا حسین مەشھەدانی) کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداشە لەناوچەی تارمییەی باکوری بەغدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بەئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بەئامانجگیراوه‌و سه‌ره‌نجام تیرۆركراوه، دەوترێت ڕوداوەکە دوای ڕەخنەگرتنی ئەو کاندیدە بوە لەحەشدی شەعبی‌و باسکردنی گەندەڵی لەتارمییە.
ئالان مسته‌فا پێشبینیكاره به‌ناوبانگه‌كه‌ى جیهان چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرایكردبوو، به‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، به‌هۆى شه‌ڕێكى گه‌وره‌ى ناوخۆیى‌و ناوچه‌ییه‌وه ئه‌نجامنادرێت‌و كوشتن‌و تیرۆركردنى سه‌ركرده‌و كاندیده‌كانى په‌رله‌مانیش، زۆر زیاتر ده‌بن.
بڕیاروایه 11ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت‌و لەئێستاوە کاندیدەکان بانگەشەی گەرم‌و گوڕ بەڕێوەدەبەن، هاوپەیمانیی سیادەو تەقەدوم دوو دیارترین لیستی سوننەکانی عێراقن‌و کارنامەی هەڵبژاردنیان لەسەر ڕەخنەگرتن لەپەراوێزخستنی سوننەو بەڵێنی بەهێزکردنەوەی ئەو پێکهاتەیە داڕشتوە، کە زیاتر لە 80 ساڵ حکومڕانی عێراق بوە.
ئەحمەد مەشهەدانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، سەفا حوسێن مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداو کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتوشیه‌تى، "لەبارەی هۆکاری ڕوداوەکە تائێستا سێ گێڕانەوەی جیاواز هەن؛ یەکەمیان ئەوەیە سەفا مەشهەدانی ئاماژەی بەچەند دۆسیەیەکی گەندەڵی‌و خواردنی پارەی پڕۆژەکان لەتارمییە ئاشکراکردوەو ئەوانەی لەو بابەتە زیانمەندبون گوماندەکرێت کردبێتییانە ئامانج، دوەمیش ئەوەیە داوای چونە دەرەوەی حەشدی شەعبی لەتارمیەی کردوە، هۆکاری سێیەمیش داوای گەڕانەوەی خەڵکی بۆ ناوچەی جەرف سەخەری باکوری پارێزگای بابل کردوە کە ئەم ناوچەیە پێشتر سونی نشین بوەو ئێستا بوەتە قەڵاو سەربازگەی گروپەکانی ناو حەشدى شه‌عبى، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەوترێت ئەم دوو هەڵوێستە ڕەنگە بوبێتەهۆی ناڕەزایی گروپە چەکدارەکان‌و بەئامانجیان گرتبێت".
به‌گوێره‌ى وتەی بەشێک لەمیدیا عێراقییەکانیش، یەکێک لەھۆکارەکانی تیرۆرکردنه‌كه‌ى، بەھۆی ناکۆکیەکانی نێوان محەمەد حەلبوسی‌و خەمیس خەنجەرەوە بوە.
سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ش، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوه لیژنەی لێکۆڵینەوە لەتیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداو كاندیدى خولى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراق پێکبهێنن.
سەفا مەشهەدانی یەکەمین کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە کە بەئامانجبگیرێت‌و تیرۆربكرێت، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕونکردنەوەی لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاونەکردوەتەوە.