شارپرێس ـ كهنداڵ جودى:
نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لهشارى حهلهب بەشارپرێسی
ڕاگەیاند، گەمارۆدانی ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە بەردەوامەو
ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە هێرشبکەنەوهسەر ئەو دوو گەڕەکە.
گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لەشاری حەلەب، لەسەرەتای شەڕی سوریاوە
لەساڵی 2011وە، چ لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئەسەدو چ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە
ڕوبەڕوی هەموو جۆرە هێرشێک بوەتەوە، بەڵام خەڵکی هەردوو گەڕەکەکە لەگەڵ شهڕڤانانى
یەپەگەو یەپەژەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئەسەییش) بەرگرییان لەگەڕەکەکانیان کردو
نەیانهێشت هیچ چهكدارو هێزێك بچێته ناو كۆڵانهكانیشهوه.
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، جارێکی دیکە هێزەکانی سەر بەئهحمهد شهرع هەوڵیاندا
هێرشبکەنەسەر هەردوو گەڕەکەکە، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەڕەکەکان كه سهر بهههسهدهن
لهگهڵ هێزهكانى ئاسایش، وەڵامیاندایەوەو هێرشەکانیان تێكشكاند.
دوابەدوای ڕێککەوتنی یەکەمی مانگى ئادارى ئهمساڵ لەنێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی
ههسهدهو ئەحمەد سهرع سەرۆکی سوریا، ڕێککەوتنێکی 10 خاڵی لەیهكى نیسان لەنێوان
ئەنجومەنی هەردوو گەڕەکی (شێخ مەقسودو ئەشرەفیە)و پارێزگاری حەلەب واژۆکرا.
لەڕێککەوتنی یەکەمی نیساندا مەرجی ئەوە دانرا، خاڵە هاوبەشەکانی کۆنترۆڵکردنی
نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئەسەییش)و هێزە ئەمنییەکانی گشتیی سەر بەحکومەتی دیمەشق،
لەدەوروبەری ئەو دوو گەڕەکە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوەو شهڕڤانانى ههسهده بەچەکی
قورسەوە لەو دوو گەڕەکە بکشێتەوە، ئەم خاڵانە جێبەجێکرانو دۆخەکە سەقامگیر بوو.
هەفتەیەک لەمەوبەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هەردوو گەڕەکەکەیان گەمارۆداو سەرجەم
ئەو ڕێگایانەیان داخست کە بەرەو هەردوو گەڕەکەکە (حهوت ڕێگهى سهرهكى بون) دەچونو دەستیان بەهێرشکرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئەسەییش) وەڵامی هێرشەکانیان دایەوەو شکستیان پێهێنا.
دوای ڕۆژێکیش، وهفدێگى ڕۆژئاوای کوردستان بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی
هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەردانی دیمەشقی کردو جارێکی دیکە ئاگربەست ڕاگەیەندرایهوه.
هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا ڕێککەوتن کرا کە گەمارۆی هەردوو گەڕەک هەڵبگیرێتو
دۆخەکە ئاسایی بكرێتهوه.
سهبارهت بهوهى ئاخۆ ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێکراوە یان نا؟، بۆ ئهو وهڵامهو
بەمەبەستی ئاگاداربون لەبارودۆخی هەردوو گەڕەکی کوردی حەلەب، شارپرێس لەڕۆژئاوای
کوردستان چاوپێكهوتنێكى تایبهتى لەگەڵ نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێخ مەقسودو
ئەشرەفییە ئەنجامدا، تیایدا بارودۆخی گشتیی ئەو دوو گەڕەکە ڕونکرایەوە.
شارپرێس: بهڕێز شێخۆ، دهمانهوێت بزانین، دوای شەڕی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر،
ئێستا بارودۆخی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە چۆنەو هەموو ڕێگهکان کراونەتەوە یان نا؟
شێخۆ: دوای کۆتاییهاتنی شەڕ، تاڕادهیهك دۆخەکە ئارامە، بەڵام هێشتا
نائارامییەکان بەردەوامن.
لەلایەکی دیكهوه تەنها دوو ڕێگه کراوەتەوە کە ڕێگە بەجوڵەی پێویست دەدات
بۆ ناوەوەو ههروهها دەرچونیش لەهەردوو گەڕەکەکە، بەڵام هێزەکانی حکومەتی دیمەشق
بەربەستی زۆر لەبەردەم هەردوو ڕێگهكهدا دروستدەکەنو لەهەمانکاتیشدا هێزەکانی
حکومەتی دیمەشق کوردانیش دەستگیردەکەن.
هاوکات هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لەدەوروبهرى ئهشرهفیهو شێخ مهقسود،
جموجۆڵیان زیاتر کردوە.
شارپرێس: بهڕێز شێخۆ باسى جوڵهى زیاترى هێزهكانى دیمهشق دهكهیت، ئاخۆ
ئەگەری ئەوە هەیە جارێكى دیكه هێرشبکرێتهوهسهرتان؟
شێخۆ: لەڕاستیدا ئێمە وەک ئەنجومەنی هەردوو گەڕەک، زۆر بەوردییو بەرپرسیارانە
مامەڵە دەکەین بۆ ئەوەی شەڕێکی دیکە هەڵنەگیرسێت، بهڵام بەداخەوە هێزەکانی حکومەتی
دیمەشق هێشتا هەردوو گەڕەکەکەیان گەمارۆداوەو چەکی قورسیان جێگیرکردوە، دیارنییە لە
چ خاڵێکهوهو كهى هێرشدەکەن.
بەواتایەکی دیكه دهمهوێت بڵێم بهڵێ بهدڵنیاییهوه، ئەگەری ئەوە هەیە
کە جارێکی دیكه هێرشبکەنەوهسەر هەردوو گەڕەکهكه.
لەلایەکی دیکەشهوه حکومەتی دیمەشق هەڵمەتی ڕەشبگیریی لەدژی هەردوو گەڕەک
دەستپێکردوە.
شارپرێس: خاڵی پشکنینی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی ئاسایشو هێزەکانی سەر بەحکومەتی
دیمەشق دامەزرانەوە یان نا؟
شێخۆ: بهڵێ خاڵی پشکنینی هاوبەش لەنێوان هێزەکانمانو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق
هەیە، بەڵام پێش ئەو بازگانە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق خاڵی نوێی پشکنینیان
دروستکردوەو ئاستەنگی زۆر دروستدەکەنو سوکایەتی بەخەڵک دەکەن.
شارپرێس: دوای ئهو شهڕهى سهریههڵدا، پەیوەندیی نێوان ئێوەو پارێزەرەکەی
حەلەب بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 1ی نیسان دروستبوەتهوە؟
شێخۆ: بەڵێ ئەوە ڕاستە، پەیوەندیی تەلەفۆنی هێشتا بەردەوامە لەنێوان ئێمەو
نوێنەرانی حکومەتی دیمەشق، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 1ی نیسان.
شارپرێس: دۆخی ژیانی خەڵکی هەردوو گەڕەک چۆنە؟ ئایا خواردنو دەرمانو پێویستیهكانى
ڕۆژانه بهئاسانى پێتان دهگات؟
شێخۆ: بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە، هەموو جۆره
خواردنو پێداویستییە بڕا، بەڵام دوای ئەوەی ئەو دوو ڕێگهیە کرانەوە، ئێستا
خواردنو پێداویستییەکان بەڕێژەیەکی کەمو بەگرانیهكى زۆر دەچنە ناو ئەو دوو گەڕەکە.
لەهەمانکاتدا هێزەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق ئاستەنگ بۆ تێپەڕاندنی ئەو پێداویستیانە
دروستدەکەن، حکومەتی دیمەشق بەسیاسەتی گەمارۆدان، دەیەوێت ئیرادەی گەلەکەمان لەناو
ببات.
