ئێران لەدانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکشێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2970 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئێران مەرجێکی تووند بۆ دانوستانەکان دادەنێت و ئەوەش دەرگای "بژاردەی سەربازی" دەکاتەوە.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانە ئەتۆمییەکانی کردووە کە بڕیارە هەینی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا لەئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت و داوایکردووە شوێنەکە بگوازرێتەوە بۆ مەسقەت.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەک کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە کە ئەم داواکارییە نوێیانە دەتوانن ببنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان، ئەمەش ئەگەری پەنابردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بژاردەی سەربازی زیاتر دەکات، لە کاتێکدا بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هێزی سەربازی بەرفراوان لە کەنداو.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە تاران پاشەکشە دەکات لەو لێکتێگەیشتنانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەبوون، دوای ئەوەی چەند وڵات بانگهێشت کراون بۆ بەشداری لە وتووێژەکاندا.

داواکارییەکانی ئێران بریتین لە گواستنەوەی دانوستانەکان لە ئەستەنبوڵەوە بۆ عومان و گۆڕینی شێوازی دانیشتنەکە بۆ دوو قۆڵی تەنها لە نێوان ئێران و ئەمریکا، لەبری ئامادەبوونی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی وەک چاودێر.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە ڕەنگە ئێران دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕکەوانی لەلایەن ئەمریکاو گرژییەکان لەنێوان هێزە دەریاییەکان لەدانوستانەکان بکشێتەوە.