ئیسرائیل كۆكاگانی چەكی حزبوڵڵای لوبنانی بۆردومان كرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 153 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كۆگاكانی چەكی حزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە كردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە بنیاتنانەوەی تواناكانی گروپەكە.

ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر لوبنان سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست كە لە تشرینی دووەمی 2024 كراوە، ئەمەش دوای شەڕێكی خوێناوی كە بە كوژرانی حەسەن نەسروڵا رێبەری حزبوڵڵا و چەند سەركردەی باڵای دیكەی گروپەكە  كۆتاییهات.

لە بەیاننامەیەكدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "چەند كۆگایەكی چەكی حزبوڵڵای لوبنانیان  بۆ ڕێگریكردن لە هەوڵەكان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانا تیرۆریستییەكانی گروپەكە بۆردومان كردووە".

هەروەها ڕوونیكردەوە كە یەكێك لە "ژێرخانە بەئامانجگیراوەكان لە ناوچەیەكی مەدەنیدا بووە".

 لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "چالاكی حزبوڵڵا لەم شوێنانەدا پێشێلكردنی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پێكدەهێنێت" و دووپاتیشیكردووەتەوە كە ئیسرائیل "بەردەوام دەبێت لە هەنگاونان بۆ نەهێشتنی هەر مەترسییەك بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل".