شارپرێس:
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنقەرە ڕایگەیاند،ئێمە لە ناوچەکەماندا بۆ ئاشتی و سەقامگیری و هاوسەنگی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدەین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ناتوانین هەست بە سەلامەتی بکەین لە کاتێکدا ئاگر و ململانێ و شەڕەکان لە دەرەوەی سنوورەکانمانەوە دەبن.
دەشڵێت، ئێمە پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین کە بەشدارە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی و یەکگرتوویی سیاسی وڵاتەکەی دەکات.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، ئێمە لە تورکیا لە دڵەوە ئاواتەخوازین کە سوریای دراوسێمان بە زووترین کات ئاشتی ناوخۆیی خۆی جێگیر بکات.
سەبارەت بە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشداری دا لەهەوڵەکانی تێکدانی ڕێککەوتنەکەو دەڵێت، ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە لاپەڕەیەکی نوێی بۆ گەلی سوریا کردۆتەوە.