شاندی ئەنەکەسە و وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبونەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ئەنەکەسە کۆبوەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان شاندەکەی ئەنەکەسە بەسەرۆکایەتی محەمەد ئیسماعیل بووەو لەکۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر یەکپارچەیی و سەقامگیری ئاسایشی ناوخۆی سوریا و سنوورەکانی کرایەوە.

وەزیری دەرەوەی سوریا باسی لە مافەکانی هاووڵاتیانی کورد لە سووریا کردووە، بە شێوەیەک  مافی هەموو هاووڵاتییان تێدا پارێزراوبێت.

لای خۆیەوە ئەنەکەسە، پێشوازییان لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە 13ی سوریا کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد.