شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ئاشكرایكرد، هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نه‌كراوه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه دواده‌كه‌وێت‌و ناكرێت، چونكه نیسابى یاسایی ته‌واو نابێت".
مەسرور بارزانی جێگرى سه‌رۆكى پارتى‌و هاوكات سه‌رۆكى كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، "دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێم ببێتە بنەما بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقیشه‌وه گفتوگۆ بەردەوامە، به‌ڵام هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نه‌كراوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێشتریش وتومانە پێویستە ڕێز لەدەنگی خەڵکی کوردستان بکرێت، ئەوە بیروبۆچونی پارتییە کە دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردن بکرێتە بنەما بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان".
به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ دیاریكرابوو بۆ ده‌نگدان به‌كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌وپێیه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌سه‌ر كاندیدێكى هاوبه‌ش نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى لەپەرلەمانی عێراق زەنگی چونەژورەوەی پەرلەمانتاران لێدراوه، به‌ڵام هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی ئاشكرایكرد، "بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی‌و ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناکرێت".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەگەر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکنەکەوین، ئه‌وا دانیشتنى داهاتوى په‌رله‌مان، بەدوو کاندیدی جیاوازه‌وه دەچینە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق".
