بارزانی: پێویستە هەموان پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان بكەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

ئەمڕۆ لە شاری بۆنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەكی فراوانی كوردان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەكەدا پەیامی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی خوێندرایەوە.

  بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، جێگەی شانازییە كوردستانیان هەمیشە دەنگێكی بەهێز و یەكگرتوون بۆ پشتیوانیكردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەیان لە هەر بەشێكی نیشتمان بێت.

دەشڵێت "دابەشكردنی كوردستان لە سەدەی 20ـەمدا زوڵمێكی گەورە بوو، بەڵام نەهامەتی و ئازارەكان نەیانتوانی ئیرادەی گەلەكەمان تێكبشكێنن، بەڵكو كورد هۆشیارتر و پێداگرتر بوو لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی.

بارزانی جەختی كردەوە كە ئێستا ڕۆژئاوای كوردستان ڕووبەڕووی هەڕەشەیەكی نوێ و بارودۆخێكی ئاڵۆز بووەتەوە، بۆیە ئەركی نەتەوەیی هەر كوردێكە پشتیوانیان بێت‌و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد بەرپرسیارێتیی خۆیان بەرانبەر بە كورد هەڵبگرن و ڕێگە نەدەن كارەساتەكان دووبارە ببنەوە.

بەپەلە