دەنگۆی روودانی چەند تەقینەوەیەكی دیكە لە ئێران هەیە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 938 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەگوێرەی هەندێك سەرچاوەی ناوخۆیی ئێران و سەرچاوەی دیكەی هەواڵی نزیك لە ئیسرائیل لە ماوەی دوو كاتژمێری رابردوودا زنجیرەیەك تەقینەوە لەپاڵ تەقینەوەكانی بەندەر عەباس و ئەهواز روویانداوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، چەند تەقینەوەیەك لە سنووری تاران، كەرەج و تەورێز روویانداوە و لە پارێزگای مەشهەدیش دەنگی فڕۆكەی جەنگی دەبیسترێت، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئاستی فەڕمی ئەم زانیارییانە پشتڕاست نەكراونەتەوە و دەڵێن هیچ رووداوێكی ئەمنی یان سەربازی رووی نەداوە.

ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە تەقینەوەیەك بەهۆكاری نەزاندراو لە باڵەخایەك لە بەندەر عەباس لە كەنداو روویداوە، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە، 14ی دیكە برینداربوون، بەڵام ئەو زانیارییانەی رەتكردەوە كە گوایە سەردار تەنگیسەر فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران كراوەتە ئامانج.

لە رووداوێكی دیكەدا چوار كەس كوژران لە تەقینەوەیەك لە شاری ئەهواز لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەكە.

 سەرۆكی رێكخراوی ئاگركوژێنەوە و خزمەتگوزارییەكانی سەلامەتی لە شاری ئەهواز دەڵێت رووداوەكە لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی كیانشەهر روویداوە.

بەپەلە