شارپرێس:
له‌نوێترین دیداریدا، ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى نوێیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە، دەبێت هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریی، لەدەوروبەری کۆبانێ‌و حەسەکە بکشێنەوە"، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا به‌شداربون له‌كۆبونه‌وه‌كان‌و به‌رپرسیارێتى جێبه‌جێكردنى ئه‌م ڕێكه‌وتنه له‌ئه‌ستۆى ئه‌واندایه"، له‌باره‌ى وه‌رگرتنى پۆستیش له‌لایه‌ن عه‌بدیه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانیى ڕۆناهى تیڤى ئاشكرایكرد، "زۆر پێشنیازم بۆكراوه تاوه‌كو پۆستێكى باڵا له‌حكومه‌تى سوریا وه‌ربگرم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بۆ ڕاى گشتیى‌و گه‌له‌كه‌مى ڕون بكه‌مه‌وه، من هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌م ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ڤاڵانى دیكه‌م پێشنیازكردوه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته حكومییه باڵاكان".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "من ئه‌ركى دیكه‌م له‌سه‌رشانه، ده‌مه‌وێ له‌ناو گه‌له‌كه‌ى خۆمدابم‌و بۆ یه‌كێتیى گه‌له‌كه‌م كاربكه‌م، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ى ماومانه له‌ناو گه‌له‌كه‌ى خۆماندا من به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆبگرم‌و ته‌واوى بكه‌م‌و بگه‌مه ئه‌و ئامانجه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی-ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانى حكومه‌تى دیمه‌شق بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان عه‌بدى جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ڵوێستى گه‌لى كورد جێگه‌ى سه‌ربڵندیى‌و شانازیمانه".
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشى بڵاوكرده‌وه‌و وتى، "من ده‌زانم، هه‌نگاوه‌كانمان‌و خه‌ونه‌كانمان له‌ئاستى ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌دا نه‌بوو، ده‌زانم گه‌له‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بێت، منیش هاوڕایانم، به‌ڵام بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا ده‌بێت به‌م ڕێكه‌وتنه‌وه پابه‌ندبین، دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌مومان ده‌كه‌وینه تێكۆشانێكى نوێوه".
ئه‌وه‌شى وت، "هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى ئێمه‌ش كه كه‌وتونه‌ته ده‌ستى عه‌شیره‌ته‌كان‌و هێزه‌كانى دیكه، پێویسته ده‌ستبه‌جێى ئازادبكرێن، ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ماندایه‌و ده‌بێت پێوه‌ى پابه‌ندبن".
سه‌باره‌ت به‌هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش، وتى، "ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا له‌هه‌موو دانوستانه‌كانى ئێمه‌و دیمه‌شقدا به‌شداربونه، ئه‌وان ده‌بێت لێره به‌دواوه به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن‌و به‌جدى چاودێریى ورده‌كاریى جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن".
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوانیشیانه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌رع، عه‌بدى ئاشكرایكرد، "ئەم ڕێککەوتنە لەسەرەتای مانگی یەک هەبوو، دوای چەندین دانیشتن هاتوەتە بەرهەم، پێویستبوو شرۆڤەی بکەین ئینجا بڕیاری لێبدەین، ئێمە دەقی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا واژۆکردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی هێرشەکانەوە مەترسی لەسەر گەلی ئێمە هەبوو، بەنیازی کۆمەڵکوژی بون، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو ئاستە نەبون کە بەر لەهێرشەکان بگرن، بۆیە ئێمە دەمانەوێت مافی نەتەوەکەی خۆمان بپارێزین".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە زیاتر وتى، "به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە هێزی سەربازیی سوریا ناچێتە هیچ ناوچەو شار‌و گوندێکی کوردی، تەنها هێزەکانی ئاسایش دێنە بازاڕی حەسەکەو قامیشلۆ، بەرگریمان لەڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامدەبێت، هێزی ئاسایش تەنها بۆ پاراستنی ئارامی لەناوچەکە دەبن، هاوكات کەسانی شارەزاو پسپۆڕی ئێمە دەچنە دیمەشق‌و ڕێکارەکانی تێکەڵکردن تاووتوێدەکەن، گرنگترین خاڵی ئەم ڕێککەوتنە وەستانی شەڕ بوو".
ورده‌كاریى زیاترى ڕاگه‌یاند وتى، "کارمەندەکانی دەروازەو فڕۆکەخانەی قامیشلۆ هەر لەشوێنی خۆیان دەبن‌و تەنها ڕاژەیان دەگوازرێتەوەسەر حکومەتی سوریا، سەبارەت بەڕێککەوتنەکە پێویستە خەڵک ئاسودەبن‌و متمانەیان هەبێ‌و پشتگیریمان بکەن، ئامانجی ئێمە بەرزتربوو، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدەستمانهێناوە گرنگە، ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەوەکراوە پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردییە لەڕوی سیاسیی‌و ئیدارییەوە".
سه‌باره‌ت به‌خوێندنیش به‌زمانى كوردى، عه‌بدى ڕایگه‌یاند، "ڕێککەوتنمان کردوە خوێندنی کوردی لەقوتابخانەو زانکۆکان بخوێندرێت، ئامانجی هەرە مەزنی ئێمە ئەوەیە تێکۆشانمان بەردەوامدەبێت، هه‌روه‌ها هێزەکانی هەسەدە-یش بەشێوەی لیوا لەناوچە کوردییەکان دەبن‌و هەمویان دەبنە لیوای جیاواز لەسەر وەزارەتی بەرگریی سوریا، سەبارەت بەکۆبانێش پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەو هێزانەی هاتونەتە نزیکی شارەکە بکشێنەوەو هێزەکانی ئێمە دەچنەوە شوێنی خۆیان‌و لەناو شارەکان نامێنن".
له‌باره‌ى عه‌فرینیشه‌وه ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕونكردنه‌وه‌یداو وتى، "لەعەفرین ڕێژەی 90%ی دانیشتوانەکەی کوردەو هەرێمی کوردییە، ئەو ڕێککەوتنەی سەبارەت بەخوێندن کراوە پێویستە لەو ناوچەیەش جێبەجێبکرێت، بەڵام لەئایندە ئەمە جێبەجێدەکرێت نەک ئێستا، پارێزگاری حەسەکە-یش لەلایەن هەسەدەوە دیاریدەکرێت‌و هێشتا لەگفتوگۆداین، یەکێک لەو بابەتە سەرەکیانەشی لەحکومەتی دیمەشق باسیدەکەین، ئازادکردنی ئەو کەس‌و چەکدارانەن کە کەوتونەتە دەستی هێزەکانی سوریا یان عەشیرەتەکان".
