شارپرێس:
جیان عومەر (ژیان) ئهو چالاکوانه كوردهو پهرلهمانتارهى ئهڵمانیایه كه لهبهرنامهكهى فهیسهڵ قاسم-ى دژه كوردهوه، عهرشى دوژمنانى نهتهوهكهى ههڵتهكاند، شهوى ڕابردوو جیان چهند زانیارییهكى پشتى پهردهى ئاشكراكرد، دهڵێت، "فهیسهڵ قاسم پێى وتم، حهزدهكهم سهردانێكى فهرمیت بۆ ڕێكبخهم بۆ كۆشكى كۆماریى سوریا"، ڕاشیدهگهیهنێت، "پێم وت سەردانی دیمەشق ناکەمو ئامادەنیم ببمە دەڵاڵو خۆفرۆشی نەتەوەکەی خۆم".
جیان عومهر (ژیان) ئاماژهى بهوهداوه، "وردەکاریی ئەو شتانەی لەپشت پەردەوە پێشو دوای ئەڵقەی (الاتجاه المعاكس) ڕویاندا، لەکۆتاییدا قسەیەک لەنێوانماندا ڕویدا کە پەیوەندیی بەبرا دروزەکانەوە هەیەو مافی خۆیانە دەربارەی فەیسەڵ قاسم بیزانن".
وردهكارییهكهى وهكو چیرۆك دهگێڕێتهوه بهمشێوهیه:
ڕۆژی یەکشەممە گەیشتمە دەوحە، دۆسیەکانی دۆزی گەلی کورد، ئاڵای کوردستانو دۆزی دیموکراسی لەسوریا بۆ هەموو سورییەکانم لەگەڵ خۆمدا هەڵگرتبوو.
ڕۆژی دوشەممە کاتی تۆمارکردنی ئەڵقەکە بوو لەکاتژمێر پێنجی ئێوارە، بەو مەرجەی ئێوارەی سێشەممە پەخشبکرێت، منیش بەشدارییەکەم قبوڵکردو مەرجی ڕونم ئەوەبوو کە کاتەکە بەدادپەروەرانە دابەشبکرێتو هیچ بەشێکی قسەکانم لەڕێگەی مۆنتاژەوە نەبڕدرێتو لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی درێژخایەندا لەگەڵ "قاسم" ڕۆژێک پێش تۆمارکردن (کە سوێندی بەشەرەفی خوارد پابەندی پیشەیی بێت) بەڵام بەداخەوە پابەندنەبوو.
چوینە ناو بارەگای کەناڵەکەو گفتوگۆیەکی سەرەتایی دەربارەی ئەڵقەکە کرا، پێشکەشکاری بەرنامەکە "فەیسەڵ قاسم" ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەهەبونی ئاڵای کوردستان، بەپاساوی سیاسەتی کەناڵەکە.
منیش بەڕونی پێموت: ئەگەر ڕێگەنەدەن ئاڵاکە بەرزبکەمەوە، داوای لێبوردن دەکەم لەبەشداریکردنو هەر ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە بۆ بەرلین، ئەم ئاڵایە نوێنەرایەتی هەموو گەلی کورد دەکاتو ئاڵایەکی شەرعییەو نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتو لەدەستوری عێراقیشدا دانی پێدانراوەو دەچێتە ناو دەستوری نوێی سوریاوە.
ئەگەر بەڕاستی سیاسەتی جەزیرە ڕێگریی لەبەرزکردنەوەی دەکات، ئێستا داوادەکەم بەڕێوەبەری کەناڵەکە ئامادەبێت تا لێی بپرسم: بۆچی ڕەتیدەکەنەوە ئاڵایەک بەرزبکەنەوە کە لەدەستوری عێراقدا دانی پێدانراوە؟
دوای چەند هەوڵێکی پێشکەشکاری بەرنامەکە بۆ قایلکردنم بەوەی ئاڵاکە بەرزنەکەمەوەو سوربونی من لەسەر هەڵوێستەکەم، کەشەکە لەنێوانماندا پێشچونە ناو ستۆدیۆ گرژبوو، لەگەڵ سوربونی مندا ناچاربوو بەناچاریی قبوڵی بکات، دواتر دەرکەوت کە ڕەتکردنەوەکە هەڵوێستێکی کەسیی خودی پێشکەشکاری بەرنامەکە بوە، لهبهرئهوهى دەترسا لەبێزارکردنی دەسەڵاتی دیمەشقو ئەنكەرە.
لەکۆتاییدا ڕێککەوتین لەسەر تۆمارکردنی ئەڵقەکە، بەو مەرجەی هیچ بەشێکی ئەڵقەکە نەسڕێتەوەو بەڵێنی شەرەفیان پێدام لەسەرئەوە (بەڵام وەک دواتر دەرکەوت پابەندی پەیمانەکانیان نەبون).
دانیشتنم لەسەر کورسی بەرامبەر دیاریکرا، سەرەڕای داوای من بۆ دانیشتن لەسەر کورسییەکەی دیکە، بەڵام پێشکەشکارەکە سوربوو لەسەر دابەشکردنی هەردوو کورسییەکە بەو شێوەیە، تا دواتر دەرکەوت کە گۆشەی وێنەگرتنەکە بەجۆرێک هەڵبژێردرابوو کە میوانەکەی دیکە ڕوبەرێکی گەورەتر لەشاشەکە بگرێت، هەروەها دەستکارییەکی ڕون لەپلەی دەنگی مایکرۆفۆنەکەدا هەبوو بەجۆرێک کە دەنگی مایکرۆفۆنی میوانەکە بەرزتربوو لەدەنگی مایکرۆفۆنی من.
وەک هەموان بینیتان، لایەنگیرییەکی ڕون هەبوو، بەڵکو فەیسەڵ قاسم بەتەواوی چوە ناو بەرەی زمانحاڵی دەسەڵات، لەگەڵ پچڕاندنی بەردەوامو دەرفەتنەدان بۆ گەیاندنی بیرۆکەکانمو پچڕاندنی بەردەوامی قسەکانم، تەنانەت یەکەم ڕستەی ڕەحمەت ناردنم کە دەستم پێکرد، دەستیکرد بەپچڕاندنو ئیستیفزازکردن.
ئەمەش بەسنەبوو بۆیان، هەستان بەمۆنتاژکردنی ئەڵقەکەو سڕینەوەی چەند بڕگەیەکی قسەکانم، لەوانە کاتێک زمانحاڵی دەسەڵاتی دیمەشق هەوڵیدا سوکایەتی بەشەڕڤانانی ژنی کورد بکات بەقسەی ناشرین (گفتوگۆکە لەواتسئەپ هاوپێچە)، کە تێیدا وشەبەوشە پێم وت: زەوی ستۆدیۆکەت پێ دەسڕمەوە ئەگەر بێدەنگ نەبیت، یان بوێری ئەوە بکەیت باسی شەڕڤانەکانمان بکەیت کە ئێوەیان لەدەست داعش ڕزگارکرد، ئەو داعشەی ژنانی ئێوهى بەکەنیزە دەبردو پڕوپاگەندەی بۆ جیهادی نیکاحی چەکدارە بیانییەکان دەکرد.


هەروەها ئەو بەشەیان سڕییەوە کە تێیدا وتم، ئەم دەسەڵاتە کاتییە، سوریای گۆڕیوە بۆ حەوشەی پشتەوەی عوسمانیو هاکان فیدان لەڕاستیدا بوەتە وەزیری دەرەوەی سوریاو شەیبانی تەنها جانتاهەڵگرەکەیەتی.
جگە لەبڕگەکانی دیکەی پەیوەست بەشێخ هیجری، کاتێک وتم ڕوداوەکان سەلماندیان کە هەڵوێستی ئەو لەسەرەتاوە دروستبوە کاتێک وتی، "ئەمە حکومەتێکی داعشییە".
بەرنامەکەو لەگەڵیدا کەناڵی جەزیرە، پیشەییبونو ئەخلاقی ڕۆژنامەوانییان ناشتو چونەپاڵی ڕاشکاوەکەی قاسم بۆ میوانەکەی لەهێرشکردندا، لاوازی هەڵوێستو بەڵگەکانیانو پێویستییان بەپشتگیریی زمانحاڵی دەسەڵات نیشاندەدات بۆ بەهێزکردنی هەڵوێستە لاوازەکەی خۆییو هەڵوێستی دەسەڵاتی کاتییو لەبەرامبەریشدا ڕەوایی دۆزەکەمانو بەهێزی هەڵوێستمان دەسەلمێنێت.
سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەبەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان بوو لەناو جەرگەی ماڵی حەنکەلیشی، بەبێ ویستی ئەو، هەموو هەوڵێکی خۆمدا بۆ گەیاندنی چەندین پەیام بەگەلەکەمانو هەرکەسێک تەواوی ئەڵقەکەی بینیبێت دەزانێت کە زۆر پەیامم تێپەڕاند سەرەڕای ئەوەی چارەکی ئەوکاتەی بۆ میوانەکەی دیکە تەرخانکرابوو بۆ من نەبوو، هەربۆیە دواتر بەمشێوە بێزراوە لەمۆنتاژدا تۆڵەی کردەوە.
ئەمەش شەرەفێکە بۆ من کە ئەو دوانە دژی من یەکیانگرتبوو بۆ بەهێزکردنی هەڵوێستیانو لەترسی دۆزی گەلەکەمانو ئەمە شکستێکە بۆ خۆیانو بەرنامە بێ متمانەکەیان، کە گۆڕاوە بۆ جلشۆرێک بۆ شۆردنەوەی تیرۆرو پڕوپاگەندە بۆ فیکری داعشی.
دوای کۆتاییهاتنی بەرنامەکە، گفتوگۆیەک لەنێوان هەرسێکماندا ڕویداو تێیدا فهیسهڵ قاسم هەوڵیدا ڕامبکێشێت بۆ گۆڕینی هەڵوێستمو وتی:"بڕوانە ژیان، سوەیداو کەسوکارە دروزەکانم هێرشم دەکەنەسەرو فشارم دەخەنەسەر، بەڵام من هەڵوێستی خۆم ناگۆڕمو لەگەڵ لایەنی ڕاستدام کە دەسەڵاتە، تۆش ئۆپۆزسیۆنێکی پێشوو و کەلەڕەقی ڕژێمی ئەسەدیو پێویستە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا بوەستیت کە چاوەڕێی تۆ دەکات، من ئامادەم لەیەکەم سەردانت بۆ دیمەشق خۆم هاوڕێیەتیت بکەمو لەکۆشکی کۆماریی پێشوازیت لێبکرێت".
منیش پێم وت، "ئەی چی سەبارەت بەکۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا؟".
وتی:"ئەو کۆمەڵکوژییانەی بەرامبەر سوەیدا ڕویاندا، هۆکارەکەی شێخ هیجری بوو".
(قاسم هیچ جنێوو قسەیەکی ناشرین نەما نەیڵێت بەرامبەر بنەماڵەی هیجریو شەرەفو دایکو خوشکی، بەزمانێکی هێندە بازاڕییو ئاست نزم کە جەستەی مرۆڤ شەرمی لێدەکات، وەک پاساوێک دەیوت کە هیجری شایستەی ئەو قسانەیە، چونکە چەندین پۆستی وەزاریی ڕەتکردوهتەوە کە پێشکەشی دروزەکان کرابون، ئەمەش بەهۆی کەلەڕەقییەکەیەوە بەوتەی خۆی، هەروەها بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە شێخەکە لەگەڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەرو ڕێگرەکان کاردەکات)!
هەروەها ئەوەی لێ تێگەیشتم کە فەیسەڵ قاسم لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ کۆشک، بەڵێنی بە(شەرع)دابوو کە دروزەکان ڕازیی بکاتو بییانخاتە پاڵ دەسەڵاتی کاتی بۆ شەڕکردن دژی عەلەوییەکانو کوردەکان، بەڵام کاتێک بەهۆی بەرگرییەکانی شێخ هیجرییەوە شکستیهێنا، کینەیەکی وای لەدڵدا دروست ببوو کە پێشتر نەمدیبوو نەمبیستبوو کەسێک بەرامبەر کەسوکارو قەومەکەییو هەموو سوەیدا هەیبێت، بەڕاستی شتێکی سەیربوو!.
منیش پێم وت، سوپاس، بەڵام من بەو شێوەیە سەردانی دیمەشق ناکەمو ئامادەنیم ببمە دەڵاڵو خۆفرۆشی نەتەوەکەی خۆم، پێویستیشم بەپۆستی ئەم دەسەڵاتە نییە؛ من نوێنەرایەتیی پەرلەمانیم لەبەرلین هەیە کە بەشم دەکاتو زۆر سەربەرزانەترە لەپۆستی وەزاریی ئەم دەسەڵاتە خوێناوییە ستەمکارە.
ئەگەر پێویستیشم بەواستەبێت بۆ چونە ناو وڵاتەکەم، ئەوا بەواستە ناچمە ژورەوە؛ تێدەکۆشم تاوەکو دەبێتە وڵاتێکی دیموکراسیو منو هەموو سورییەکان بتوانین بەئازادیو بێ واستە سەردانی بکەین.
کۆتاییم بەقسەکان هێنا سەرەڕای هەوڵەکانی قاسم بۆ بەردەوامبون لەگفتوگۆو قایلکردنم، بهڵام من بارەگای کەناڵەکەم جێهێشت.
