شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار‌و باڵاى ناو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، له‌به‌رامبه‌ر پۆستێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم، یه‌كێتیى ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت پۆستى سه‌رۆك كۆمار بداته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار‌و باڵاى یەکێتیی تایبه‌ت به‌شارپرێس-ى وت، "پارتی بەفەرمی پاکێجێکی پێداوین، تیایدا ڕەزامەند بوە بەوەی، وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم، بدرێتە یەکێتیی لەبەرامبەر دەستبەرداربون لەپۆستی سەرۆک کۆمار".
سەرچاوەکەی یەکێتی باسی لەوەشکرد، "ئێستا له‌ناو یەکێتیی دوو بۆچون دروستبوە، بۆچونێک پێیوایە، پێشنیازەکەی پارتی گونجاوەو دەکرێت گفتوگۆی لەسەربکرێت‌و جگە لەهەرێم لەبەغدا-یش وەزارەتی دەرەوە وەربگرن لەگەڵ هەندێک پۆستی دیکە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ى یه‌كێتیى، "بۆچونەکەی دوه‌میش له‌ناو یه‌كێتیى ئه‌وه‌یه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشنیازەکەی پارتی ڕەتدەکاتەوەو پێیوایه، ئه‌و بابه‌ته قابیلى گفتوگۆ نییه".