هەواڵە خۆشەکە لەئەمریکاوە.. پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد درایە سیناتۆرەکان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان‌و داڕێژەڕی پڕۆژەیاسای "پاراستنی کورد" دەڵێت، پرۆژەیاساکەی پێشکەشی سیناتۆرەکان کردوە.


لیندسی گراهام کە بەکەسایەتییەکی نزیک لەترەمپ دادەنرێت ڕایگەیاند، پرۆژەیاساکەی پێشکەشی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردوەو دەڵێت، "لەنێو کۆماریی‌و دیموکراتەکاندا پشتیوانییەکی بەهێز هەیە لەپڕۆژەیاساکەو دەنگی پێویست بەدەستدەهێنێت".

لەپڕۆژەکەی گراهامدا هاتوە، "حکومەتی ئەمریکا پابەندە بەوەی سزای هەرلایەن‌و حکومەتێک بدات کە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ کورد، هەربۆیە به‌گوێره‌ى سیستمی ئەمریکا، حکومەت پابەندە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو یاسایانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندکراون".

هەروەها کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی هەڵمەتی واژۆکردنی دەستپێکردوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی لۆبی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکەو تائێستا 60 هەزار کەس ئەم هەڵمەتەیان واژۆکردوە.

بەپەلە