شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنیرییه‌وه هه‌ڵوێستى له‌دژى په‌خشى كه‌ناڵه بیانیه‌كان‌و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بیه‌كان نیشاندا‌و بڕیاریدا به‌ڕاگرتنى په‌خشى ئه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بى‌و بیانیانه‌ى بونه‌ته هۆى پشێویى‌و تێكدانى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد.
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى فه‌رمى كه واژۆى شێروان عه‌وڵا خورشید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕاگه‌یاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كردوه كه په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان له‌ڕێگه‌ى (نجمه الاعلام ـ OBOX ـ FAMILY BOX ـ LIVE DREA, ـ UNITED MIX MEDIA)، داوای لێكردون په‌خشى كه‌ناڵه بیانیه‌كان ڕابگرن.
له‌و نوسراوه‌دا كه وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، تێیدا هاتوه، "ئاماژه به‌ڕێنمایى ژماره یه‌كى ساڵى 2014 كه تایبه‌ته به‌ڕێكخستنى فریكوێنسى سپه‌یس له‌هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، په‌خشى كه‌ناڵه بیانى‌و عه‌ره‌بیه‌كان له‌ڕایه‌ڵه‌كانتان ڕابگرن".
هۆكاره‌كه‌ش له‌نوسراوه‌كه‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "به‌تایبه‌تى په‌خشى ئه‌و كه‌ناڵانه ڕابگرن كه له‌بارى ئێستاى كوردستاندا بونه‌ته هۆكارى پشێویى‌و تێكدانى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بۆیه په‌خشكردنى ئه‌و كه‌ناڵانه پێچه‌وانه‌ى یاسایه، بۆیه داواده‌كه‌ین، په‌خشى كه‌ناڵه‌كان له‌ڕایه‌ڵه‌كانتان ته‌نها بۆ په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان بێت‌و دابینكردنى فریكوێنسى-ش به‌هه‌مانشێوه بۆ په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ده‌بێت، بۆیه به‌ده‌چونى ئه‌م ئاگادارییه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى جێبه‌جێبكرێت".
به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانى شارپرێس، ده‌ركه‌وتوه، په‌خشكردنى ئه‌و كه‌ناڵانه پێچه‌وانه‌ى ڕێنمایى ڕێكخستنى فریكوێنسى سپه‌یسه له‌هه‌رێمى كوردستان، چونكه به‌شى هه‌ره زۆریان مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى به‌نیازه سكاڵاى یاسایى دژى هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه تۆماربكات كه په‌خشى ئه‌و كه‌ناڵانه‌یان كردوه.
ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، به‌یانى ئه‌مڕۆش ئاسۆ هاشم پارێزەر له‌به‌رده‌م دادگاى شارى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت، سکاڵا دژی هەردوو کەناڵی جەزیرەو حەدەس تۆماردەکات‌و داوای داخستنی ئۆفیسەکانیان لەهەرێم دەکات، "بەهۆی ئەو گوتارە شۆڤێنییە فاشیستەی هەردوو كەناڵه‌كه دژى دژی گەلى كورد".
شه‌وى ڕابردوش له‌كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى قه‌ته‌ریه‌وه‌و له‌به‌رنامه‌ى (ئیتیجا مه‌عاكس) كه فه‌یسه‌ڵ قاسم پێشكه‌شكاره‌كه‌یه‌تى، هێرشێكى توند كرایه‌سه‌ر شه‌ڕڤانان‌و گه‌لى كورد، به‌ڵام یه‌كێك له‌میوانانى به‌رنامه‌كه كه جیان ئیبراهیم (ژیان) بوو، به‌توند دژى میوانه‌كه‌ى دیكه‌ى به‌رنامه‌و پێشكه‌شكاره‌كه وه‌ستایه‌وه‌و زۆر به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بوه‌وه.
