شارپرێس:
ئەنجومەنی ئابوری لەباکورو ڕۆژھەڵاتی سووریا هۆشداریدەدات لەکەمبونەوەی توندی ئاردو سوتەمەنیی بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە هێزەکانی حکومەتی کاتی سەپاندویانە بەسەر کۆبانێدا.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئێستا نزیکەی 600 ههزار کەس لەناو شاری کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی تونددانو هەوڵێکی بێئومێدانە دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان.
ئەم گەمارۆیە کە ماوەی 10 ڕۆژە بەردەوامە، هاوکاتە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانو تێکچونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان، چونکە ڕێگریی لەچونی کەلوپەلی سەرەکیی دەکرێت.
ئەوەش هاتوە، "نانەواخانەکان بەدرێژایی 24 کاتژمێر کاردەکەن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە کە لەڕەققەو تەبقەو گوندەوارەکانەوە ڕویان لەشارەکە کردوە".
دەشڵێت، "بڕانی ئاوو کارەباو ئینتەرنێت، بارودۆخە مرۆییەکەی گەیاندوەتە ئاستێکی زۆر سەختو پێویستییەکی بەپەلە بەئاردو شیری منداڵان هەیە".