شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "بیستومه نورى مالیكى ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران"، ده‌شڵێت، "مالیكیمان قبوڵ نییه‌و ئه‌گه‌ر ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانیش، ئه‌مریكا هیچ هاوكارییه‌كى عێراق ناكات".
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى عێراق‌و لایه‌نه شیعه‌كانى كردوه هۆشداریى توند ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بیستومە وڵاتی مەزنی عێراق، خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بەهێنانەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌و په‌یامه‌یدا نوسیویه‌تى، "دوایینجار کە مالیکی لەدەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقومی هەژاریی‌و پشێوییەکی تەواوەتی بوو".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "نابێت ڕێگەبدەین ئەمە دوبارە ببێتەوە، بەهۆی سیاسەت‌و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات‌و ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی‌و ئازادیی نابێت".
لەکۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ عێراق، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بەدروشمەکەی خۆی، نوسیویه‌تى، "عێراق دوبارە مەزن بکەنەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا، بڕیاریدا به‌دیاریكردنى نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا وه‌ك كاندیدى شیعه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.
