کۆمپانیایەک لە کوردستان پەخشی جەزیرەو دوو کەناڵی سعودیەی ڕاگرت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کۆمپانیای مێکس میدیا لەپەخشی ناوخۆیی کەناڵەکان لەهەرێمی کوردستان پەخشی سێ کەناڵی عەرەبی ڕاگرت.

کۆمپانیاکە وەک پشتگیری بۆ ڕۆژئاڤا، پەخشی کەناڵی جەزیرەی قەتەری و عەرەبیە و حەدەسی سعودی ڕاگرت و لە شوێنەکانیان سروودی نیشتیمانی پەخش دەکرێت.

هاوکات پارێزەر ئاسۆ هاشم ڕایگەیاند، لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆ لەداواکاری گشتی بەتۆمەتی هاندانی تووندوتیژی سکاڵا لەسەر کەناڵەکانی جەزیرەو حەدەس تۆماردەکەن بۆ داخستنی ئۆفیسەکانیان لەهەرێم.

بەپەلە