ئەمریکا پاکێجی سزادانی سوریا ئامادە دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیندسی گراهام، گەورە سیناتۆری ئەمریکی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پاکێجی سزادانی حکومەتی سوریا دەباتە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ دەنگدان لەسەری.

 

لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان و کەسایەتی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کارەساتێکی گەورەیە بۆ ناوبانگی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەمان، کە واز لە کوردەکان بهێنین، کە هاوپەیمانی سەرەکی بوون لە لەناوبردنی داعش.

گراهام وتوشیەتی "هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر حکومەتی سوریا دەبەمە کۆنگرێس بەناوی پڕۆژەیاسای رزگاری کورد، لەلایەن هەردوو لایەنی ئەمریکاوە لەحزبت دیموکرات و کۆمارییەکان پاڵپشتی دەکرێت".

ئەو سیناتۆرە جەخت لەوەشدەکاتەوە "هەر حکومەت و گروپێک هێرش بکاتە سەر کورد سزا دەدرێت".

بەپەلە