شارپرێس:
ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، پەیوەندیمان بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گواستنەوەی دەستگیرکراوەکانی داعش بۆ عێراق.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، بارزانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردنمان.
دەشڵێت، پێزانینی قووڵمان بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی حکومەتەکەی دەربڕی کە پێشکەشی گەلەکەمانی کردووە، کە گیانی هاوبەشی و بەرپرسیارێتی هاوبەش لەم هەلومەرجە سەختەدا بەرجەستە دەکات.