كۆمەڵكوژی لەسنوری كۆبانێ ئەنجامدرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنی کرایە سەر شاری کۆبانێ و بەهۆیەوە شەش کەس شەهید بون و شەش کەسی دیکەش بریندار بون. 


ڕوانگەكە ئاشكراشیكردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی گروپەکانی سەر بەسوپای عەرەبی سوریا گوندی خراپ عشکیان لەدەوروبەری کۆبانێ تۆپباران کردو لەئەنجامدا پێنج کەس شەهید بون کە لەناویاندا منداڵ هەیە.

هاوکات پێنج کەسی دیکەش برینداربون و زۆرینەی قوربانییەکانیش ئەندامی یەک خێزانن.

هاوكات، كەنداڵ جودی، پەیامنێری شارپرێس لەڕۆژئاوا ئەوەی خستەڕوو، كە کۆمەڵکوژییەکە لەگوندی خەراب ئیشکێ بوە.
ناوەكانیان:..
1 - فاتیمە عوسمان
2 - جەمیلە ئەحمەد عوسمان
3 - سولەف ڕەشۆ بوزان کادرۆ
4 - منداڵی جەعفەر محەمەد شێخ بوزان
5 - منداڵ ، کچی محەمەد شێخ بوزان

بەگوێرەی ڕوانگەكە، پێشێلکاریان لەتۆپبارانکردنی گوندەکانی خراب عەشک و جەلەبییە بەچەکی قورس و  هەڵکوتانە سەر گوندی تەل ئەحمەر لەدەوروبەری کۆبانێ و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی جۆراوجۆر لەدژی چەندین گوندی حەسەکەی لەخۆگرتوە، کە زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لەڕوداوێکی دیکەشدا، تۆپبارانکردنی گوندی قاسملیە لەنزیک کۆبانێ، بوە هۆی شەهیدبونی منداڵێک و برینداربونی سێ منداڵی دیکە. 

بەپەلە