شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات‌و ئه‌گه‌رى دروستبونى لافاویش هه‌یه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاره‌زایه‌كى كه‌شناسیى هاتنى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەسەنتەری شارەكان باران‌و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر ده‌بارێت".


هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی به‌شارپرێسى وت، "لەدوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین‌و هەورەبروسکەو تەرزە، هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

وتیشى، "شەپۆلەكە 80%ی دابارینی لەجۆری باران دەبێت، بەڵام لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی دهۆک‌و حاجی ئۆمەران‌و ئیدارەی ڕاپەڕین‌و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی‌و هەورامان بەفر دەبارێت".

ئه‌وه‌شى وت، "پێشبینیدەكرێت لەم شەپۆلەدا لەسەنتەری یەکێک لەشارە گەورەکانی هەرێم دوبارە بەفر ببارێتەوە، هاوكات بەهۆی تاوەبارانی بەخوڕ لەهەندێك شوێنی هەرێمی كوردستان، ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە".

بەپەلە