کێشە لە کارەبای نیشتمانی دروستبو

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ئەو کێشەیە بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.

دەشڵێت، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.