مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە کۆبوونەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئەنەکەسە کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە ئەنجامدرا.

لە میانی دیدارەکەدا پێویستی ئاگربەست و پێشهاتەکانی ئەم دواییە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی ڕۆژاڤا و هاوڵاتیانی مەدەنی کردەوە.

هاوکات ئاماژەیان بەوە کرد کە کێشەکان لەگەڵ حکومەتی کاتی دیمەشق بە وتووێژ چارەسەر بکرێن.