شارپرێس:
لە تورکیا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ هەریەکە لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆکی حیزبی ئایندە، مەحموود ئاریکان سەرۆکی حیزبی سەعادەت، و زەکەریا یاپیجیئۆغڵۆ سەرۆکی حیزبی هوداپار کۆبووەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە. لایەنەکان جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.