شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، چەتەکان هێرش دەکەنە سەر سێ گوندی کۆبانێ و ڕوبەڕویان بونەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە گورزی قورس لە چەتەکان دەدەن و دوو زرێپۆش تەقێنرانەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، شەڕ لە گوندەکانی شەکسلەر و چەلێبی و زێرک بەردەوامە.