شارپرێس:
چەکدارەکانی حکومەتی کاتی بە ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی قرێ لەسنووری گرکێ لەکێ.
میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردەوە، چەتەکانی حکومەتی کاتی سوریا، جارێکی دیکە ئاگربەستیان پێشێلکردووە.
دەشڵێن، چەتەکان نزیکەی کاتژمێر ١٨:٠٠ بە ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی قرێ سەر بە شاری گرکێ لەکێ لە کانتۆنی جزیرێ
بۆردومانەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.