هەسەدە وردەكاری درێژكردنەوەی ئاگربەست ئاشكرادەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە جەخت دەكاتەوە، كە بەنێوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی و لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق، ڕێککەوتنکراوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێكدا دەشڵێت، "هێزەکانمان جەخت لەپابەندبونیان بەڕێککەوتننامەکەو پەرۆشییان بۆ ڕێزگرتن لێی دەکەنەوە، بەو ئامانجەی ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ڕەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ سەقامگیری".

هاوكات، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژکرایەوەو دەڵێت،"ئاگربەست لەسەرجەم بەرەكانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژدەکاتەوە، کە لەکاتژمێر 11:00ی ئەمشەوەوە دەستیپێكردوە". 

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی چوار ڕۆژی ئاگربەستی پێشودا، هەسەدە ئاشكرایكرد، سەرەڕای ئاگربەستی نێوان ئێمەو حكومەتی دیمەشق، حكومەت بەردەوامە لەئامادەكارییە سەربازییە سیستماتیكییەكانی و گرژی زەمینی لەدەڤەر جزیرێ و كۆبانێ، باری سەربازی و جموجۆڵی لۆجستی لەو ناوچانەدا هەن. ئەمەش نیازی ئاشكرای ئەوان بۆ دروستكردنی گرژی و ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ ئاژاوە دەردەخات".

بەپەلە