شارپرێس:
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوى نووسینگەی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی كرد لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە میانی دیدارەكەدا تاوتویێ بارودۆخی گشتی وڵاتیان كرد و پێداچوونەوەیان بە بەڕێوەچوونی دیالۆگە سیاسییەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەت و جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان كرد، بە شێوەیەك كە بەهێزبوونی سەقامگیری سیاسی و بەردەوامبوونی كارەكانی حكومەت لە خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان بەدەست بهێنێت".
هاوكات لە دیدارەكەدا باس لە پێشهاتەكانی سوریا كرا و جەختكرایەوە لە گرنگی یەكخستنی گوتاری نیشتیمانی سەرجەم هێزە سیاسییەكان سەبارەت بە ڕووداوە خێرا پەرەسەندووەكان لەوێ، بەشێوەیەك بەشدار بێت لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەهێزكردنی پێگەی پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەیی و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان.