شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی ئێران لەپەیامێکی توندو مێژوییدا بەرگریی لەپڕۆسەی هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێ کردو ڕایگەیاند، "سەردەمی دەستێوەردانی بیانی لەبڕیارە ناوخۆییەکانی ئێراندا بۆ هەمیشە بەسەرچوە".
فاتیمە مەهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران بەئاماژەدان بەمێژویەکی تاڵ، وتی، "لەمانگى ئاب تا ئهیلولى 1941، لەتاران دانیشتنو بڕیاریان لەسەر چارەنوسی ئەم وڵاتە دەدا لەکاتێکدا خودی ئێران لەکۆبونەوەکەدا ئامادەنەبوو؛ بەڵام ئەمڕۆ ئەو سەردەمە گۆڕاوە".
ئهو مێژوه تاڵهى مههاجرانى باسیكرد، تێیدا هێزەکانی بەریتانیاو یەکێتیی سۆڤیەت ئێرانیان داگیرکردو ڕەزا شا-یان لەسەر کارلادا، بهبێ هیچ ڕاوێژێك بهحكومهتى ئهوكاتى ئێران.
وتەبێژهكهى حكومهتى ئێران جەختیکردەوە، شەرعییەتی ڕێبەرایەتی نوێ لەئیرادەی ناوخۆییەوە سەرچاوە دەگرێت، وهكو وتى، "ئێستا تەنها ئێرانو ئێرانییەکانن کە بڕیار دەدەن کێ ڕێبەربێتو چ جۆرە سیاسەتێک پەیڕەوبکرێت، ئێمە چیتر ڕێگەنادەین لەدەرەوەی سنورەکانەوە نەخشە بۆ داهاتوی سیاسیی وڵاتەکەمان بکێشرێت".
ئەم لێدوانانەی مەهاجرانی وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت بۆ ئەو فشارو کاردانەوە نێودەوڵەتییانەی کە لەدوای دیاریکردنی موجتەبا خامنەیی وەک جێگرەوەی باوکی هاتنە ئاراوە، بەمەبەستی دوپاتکردنەوەی سەروەریی سیاسی تاران لەم قۆناغە هەستیارەدا.
