ترەمپ: بەمزووانە سەرکەوتن بەسەر ئێراندا ڕادەگەیەنین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت لەنۆ ڕۆژی ڕابردوودا گوورزی بەهێزیان لەئێران وەشاندووەو بەمزووانە سەرکەوتن ڕادەگەیەنن.

دۆناڵد ترەمپ لەکۆنفرانسی پارتی کۆماری لەشاری مەیامی ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند، لەنۆ ڕۆژی ڕابردوودا گوورزی بەهێزیان لەئێران وەشاندووەو بەمزووانە سەرکەوتن ڕادەگەیەنن، "بەڵام تا ئێران تێکنەشکێنین ڕاناوەستین".

دەشڵێت، لەگەڵ ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی ئێران لەنێودەبەین.