شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا ئاشکرایکردوه، هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی وڵاتهكهى توانیویانە موشەکێکی بالیستی کە لەخاکی ئێرانەوە بەرەو ئاسمانی تورکیا تەقێنرابوو، تێکبشکێنن، ئهمریكا لهبڕیارێكى لهناكاودا، بڕیاریدا بهكشانهوهى بهشێكى زۆر لهكارمهندهكانىو داخستنى یهكێك لهنوێنهرایهتیهكانى خۆى لهتوركیادا.
لهو ڕاگهیهنراوهدا وەزارەتی بەرگریی توركیا نوسویهتى، "موشەکەکە دوای بەزاندنی سنورە ئاسمانییەکانی تورکیا، لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیو موشەکیی ناتۆوە کە لەدەریای ناوەڕاست جێگیرکراون، دەستنیشانکراوەو لەئاسماندا تەقێنراوەتەوە".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "پاشماوەی تێکشکاوهكانى موشەکەکە لەناوچەیەکی چۆڵەوانی سەر بەپارێزگای غازی عەنتاب (دیلۆک) کەوتونەتە خوارەوەو ڕوداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە".
لەبەشێکی دیكهى ڕاگەیەندراوەکەدا، حکومەتی تورکیا پەیامێکی ڕاشکاوانهى ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوهو دهڵێت، "تورکیا گرنگییەکی زۆر بەپەیوەندیی دراوسێیەتی باشو سەقامگیریی ناوچەکە دەدات، بەڵام لەهەمانکاتدا بەبێ دوودڵی هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر دژی هەر هەڕەشەیەک کە خاکو ئاسمانی وڵاتەکەمان بکاتە ئامانج".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆشداریدا کە پێویستە هەمولایەک گوێبیستی ئاگادارکردنەوەکانی ئەنكەرەبن، چونکە پاراستنی سەروەریی خاک هێڵی سورەو هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بەرپەرچدانەوەی توندی بەدوادێت.
لهههمانكاتدا، لەهەنگاوێکی کتوپڕدا کە بۆنی بارگرژییەکی گەورەی لێدێت، واشنتۆن بڕیاری کشانەوەی کارمەندە دیپلۆماسییە ناپێویستەکانی لەباشوری تورکیادا، چاودێرانیش دهڵێن، "ئەو بڕیارە تەنها ڕێکارێکی ئیداری نییە، بەڵکو زەنگێکی مەترسیدارە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەکی سەربازیی خێراو چاوەڕواننەکراوە".
چۆڵکردنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەئەدەنە، کە نزیکە لەبنکەی ئاسمانیی ئینچهرلیک، دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەناوچەکە دروستکردوە، ئەو ناوچەیە کە ساڵانێکە جێگیربوو، ئێستا بوەتە چەقێکی مەترسیداری ململانێ نێودەوڵەتییەکان.
بڕیارەکە تەنها دیپلۆماتکاران ناگرێتەوە، بەڵکو هۆشدارییەکی توندە بۆ تەواوی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەناوچەکە کە دەستبەجێ جێیبهێڵن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا زانیاریی وردی لەسەر ئەگەری پەرەسەندنی سەربازیی لەو ناوچانە هەیە.
هاوكات ئهوهش زانراوه، ئەو جموجوڵە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە بێوێنەکانی نێوان واشنتۆنو تاران، کە وایکردوە باشوری تورکیا بکەوێتە ناو بازنەی ئەگەری هێرشەکانو تێکچونی باری ئهمنیهوه.
لەکاتێکدا جیهان چاوی لەدیپلۆماسییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئەمریکا بەم کشانەوەیە نیشانیدا کە خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە دەکات، ئێستایش پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، ئایا ئەمە تەنها خۆپارێزییە، یان سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورەیە کە سنورەکان ناناسێت؟.
