شارپرێس:
لەکاتێکدا گرژییەکانی
نێوان تەلئەبیبو تاران گەیشتونەتە لوتکە، زانیارییە هەواڵگرییە نوێیەکان ئاماژە بەوەرچەرخانێکی
مەترسیدار دەکەن لەشێوازی ڕوبەڕوبونەوەکان، سەرچاوە ئەمنییەکان هۆشداریدەدەن، ئیسرائیل
دەیەوێت لەڕێگەی تەکنیکی (ئاڵای درۆینە ـ False Flag)،
نەخشەی هاوسەنگییە سیاسییەکان بگۆڕێت.
ئاڵای درۆینە چییەو
بۆچی ئێستا؟
ئەم زاراوەیە بۆ
ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییو ئەمنییانە بەکاردێت کە لایەنێک ئەنجامیدەداتو دواتر بەمەبەست
بەناوی نەیارەکەیەوە دەینوسێنێت، بهگوێرهى ڕاپۆرتەکان، ئیسرائیل دەیەوێت لەڕێگەی
هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی لەئەوروپاو وڵاتانی ناوچەکە (وەک قوبرسو ئازەربایجان)،
ئێران وەک هەڕەشەیەکی جیهانی نیشانبداتو وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕابکێشێتە ناو جەنگەکەوە.
ئامانجە ستراتیژییەکانی
پشت ئەم پلانە چین؟
چاودێران پێیانوایه
شەرعیەتدان بەهێرشەکانه بهپلهى یهكهم ئهویش لهڕێگهى دروستکردنی پاساو بۆ کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی تا پشتگیریی لەهەر هێرشێکی فراوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکەن، هاوكات
تێکدانی پەیوەندییەکان، ئهوهش لهڕێگهى تێکدانی ئەو نزیکبونەوە دیپلۆماسییانەی
کە لەنێوان ئێرانو هەندێک دەوڵەتی ناوچەکەو ئەوروپادا هەیە، لهگهڵ دروستکردنی
فشاری ناوخۆیی، لهم ڕێگهیهوه ههوڵدهدرێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی میدیاکان بۆ سەر
تیرۆری دەوڵەتیو دورخستنەوەیان لەو شکستە ئەمنییانەی کە ئیسرائیل لەبەرەکانی جەنگدا
ڕوبەڕوی دەبێتەوە.
پێشینەکانو مەترسییەکانی
داهاتوو
سەرچاوە ئەمنییەکان
باس لەوەدەکەن، هێرشەکانی پێشوو لەڕیازو قوبرس تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی بون، مەترسییەکەش
لەوەدایە کە لەڕۆژانی داهاتودا ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە لەپایتەختە گرنگەکانی ئەوروپا ڕوبدەن،
کە ئامانج لێیان تەنها زیانی مادی نییە، بەڵکو گۆڕینی ڕای گشتیی جیهانییە دژ بەتەوەری
بەرگریی.
ناوچەکە لەبەردەم
تاقیکردنەوەیەکی ئەمنی گەورەدایە، ئایا جیهان دەکەوێتە ناو تەڵەی ئاڵای درۆینە یان
هۆشیاری هەواڵگریی ڕێگریی لەم پلانە دەکات؟ ئەوەی ڕونە بهبڕوان چاودێران ئەوەیە،
جەنگی داهاتوو تەنها بەموشەک نابێت، بەڵکو جەنگی تۆمەتو ناسنامە شاردنەوە دەبێت.
