شارپرێس:
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی کرد کە کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی مادی لێکەوتەوە بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دەڵێت کردنەئامانجی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەمشەو سێ درۆن ئاراستەی هەولێر کران و تێکشکێندران.