ئێران سنوری پێنجوێنی تۆپباران کرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 
شارپرێس:
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٥:٢٠ خولەک تاوەکو ٦:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، سێ جار تۆپبارانی گوندی قەلەندەرئاوای سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێنی کرد.

ڕێکخراوەکە، ڕاشیگەیاند، تۆپبارانەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتەوە، بەڵام بوونە هۆی بڵاوبونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانی ناوچەکە.