شارپرێس:
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران لەهێرشەکانی ئیسرائیلدا فەرماندەی ڕێکخراوی بەسیجی ئێران کوژراوە.
ئەسەدوڵڵا ئابادفەڕ فەرماندەی هێزی بەسیجی ئێران لەهێرشەکاندا کوژراوە.
هاوکات وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت "ئەمڕۆ چڕترین ڕۆژی هێرشە ئاسمانییەکانمان دەبێت لە ناو ئێران."
دەشڵێت، لە ڕۆژی دەیەمی ئۆپەراسیۆنەکاندا "ئێران تەنیا ماوەتەوە و شکست دەهێنن."
هاوکات کەرەج و تاران و تەورێز و کیش و چەند ناوچەی دیکە بەچڕی بۆردومان کراون.