شارپرێس:
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بانگەوازێکی ئاڕاستەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد بەرەچاوکردنی هاتنەپێشەوەی قۆناغی نوێ.
لەبانگەوازەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا هاتووە، خەباتی نەتەوەی کورد بۆ ڕزگاری، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و کۆمەڵەش وەک ڕەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی چەپ و پێشکەوتنخواز لە بزو تنەوەی ڕزگاری خوازانەی کوردستاندا ڕۆڵی گرنگ و مێژووی گێڕاوە و کاریگەریی بەرچاوی لە پێشخستن و مودیڕن و ئینسانیتر کردنی بزووتنەوەکەدا هەبووە. ئەمڕۆ کە تێکڕای ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی بنەڕەتی و ئاڵوگۆڕی ژئوپۆلتیک دایە، پێویستە بزووتنەوەی کورد ئەمە وەکوو دەرفەتێک بۆ خۆی ببینێ و بۆ نزیکبوونەوە لە ئامانجەکانی سوودی لێوەرگرێ".
لەبەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا هاتووە "کۆمەڵە وەک ڕەوتی چەپی بزووتنەوەی کوردستان کە پێداگرە لەسەر چارەسەری پرسی نەتەوەیی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، یەکسانیی رەگەزی و ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان، پێویستە ڕۆڵی گرنگی مێژووی خۆی لەو گۆڕانکاریانەدا بە قازانجی بزاڤی ڕزگاریخوازانە و داپەروەرانەی کوردستاندا بگێڕێت".
دەشڵێن "داوا لەسەرجەم کادر و پێشمەرگە دێرین و نوێیەکانی کۆمەڵە و هەموو لاوانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان دەکەین بۆ بەدی هاتنی ئاوات و ئامانجەکانتان وەرنە ڕیزی کۆمەڵەوە".