ئامارێكی مەترسیدار بڵاوكرایەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لەڕێکخەرانی خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردوەو ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ لەئێرانیش ئاشكرایكرد، سێ هەزار و 428 خۆپێشاندەر کوژراون. 


مەنوچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشكرایكردوە،" ژمارەیەکی زۆر لەڕێکخەری خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

هاوكات، بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەم ماوەیەدا سێ هەزارو 428 خۆپێشاندەر کوژراون و دەشڵێت،" ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆڕرادەستکردنەوەی تەرمەكان، داوای 700 ملیۆن تمەن (نزیکەی 4800 دۆلار) دەدەنەوە بەخاوەنەكەی.

لەبەرامبەردا بەرپرسانی تاران دەڵێن، ئەوەی لەشەقامەکانی ئێران بەتوندترین شێوە ڕ,وبەڕوی خۆپیشاندەران دەبنەوە. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەماوەی سێ ڕۆژدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەدۆشکەو بیکەیسی ڕوبەڕوی خۆپێشاندەران بونەتەوە و کۆمەڵکوژییان کردون.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکەش سێ هەزارو 428 کەس کوژراون.
 
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کە بنکەی سەرەکی لەنەرویجە لەنوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرایکردوە کە لەڕۆژانی 8 تاوەکو 11ی کانونی دوەمی 2026، هێزەکانی حکومەت خەڵکی ناڕازییان لەسەر شەقامەکان کۆمەڵکوژ کردووە.
 
لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، ئەوەی لەئێران هەیە حوکمی سەربازییەو خۆپێشاندەران بەشێوەیەکی سیستماتیک دەکوژرێن". ڕێکخراوەکە دەشڵێت،"بەڵگەو زانیاری وردمان لەبەردەستە کە دەیسەلمێنن حکومەتی ئێران بەپچڕانی ئینتەرنێت ویستویەتی ئەو کۆمەڵکوژییەی مەبەستی بوە جێبەجێی بکات، بۆ ئەوەی دەنگیان نەبیسترێت".
 
سەبارەت بەئاماری دەستبەسەرکراوان، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە 20 هەزار خۆپێشاندەر دەستگیرکراون و بەشێکی زۆریان مەترسیی سزای توند، بەتایبەتی سێدارەیان لەسەرە".

 ئەمڕۆ 20 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکاندا تێدەپەڕێت، خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە 28-12-2025ـەوە بەهۆی گرانی و دۆخی خراپی بژێوی، بەمانگرتنی کاسبکارانی بازاڕی تاران دەستیپێکردو دواتر هەموو پارێزگاکانی گرتەوە.

 

 

 

 

  

بەپەلە