هەسەدە جوڵەی بەهێز كرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4590 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند چەكدارانی ئەحمەد شەرع بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر گوندی سەفا لە باشووری شاری جلئاغا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سوریای دیموكرات،  یەكێك لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیان خستووەتەخوارەوە و دوو شەڕڤانیش برینداربوون.

هاوكات سوریای دیموكرات هێزی نوێی بەچەكی قورسەوە رەوانەی باشووری شاری حەسەكە كرد، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەوە كە دیمەشق هێزی زیاتری بۆ ناوچەكە ناردووە.