شارپرێس:
ده‌سته‌یه‌ك له‌مامۆستایانى ئایینى ده‌چنه ڕۆژئاواى كوردستان‌و ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتیانی باشور-یش له‌وباره‌یه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه، ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتیانی باشور به‌شارپرێس ئاشكرایده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له‌مامۆستایانى ئایینى ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێم، سه‌ردانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جگه له‌و ده‌سته‌یه كه پێكهاتون له‌ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و زاناى ئایینى، هه‌ر مامۆستایه‌كى دیكه‌ى ئایینى ده‌خوازێت‌و مه‌به‌ستیه‌تى سه‌ردانى ڕۆژئاوا بكات، په‌یوه‌ندیى به‌و ده‌سته‌یه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ى ناوى تۆماربكرێت".
ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه جوڵه‌ى هاوڵاتیانى باشور‌و پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و تادێت ڕوو له‌فراوانبون ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى په‌لامارى گروپه‌كانى شه‌رع بۆسه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان تادێت زیاد ده‌كات‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌نجانى باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و باكورى كوردستان خۆیان گه‌یاندوه‌ته ڕۆژئاوا‌و شانبه‌شانى شه‌ڕڤانان چه‌كیان هه‌ڵگرتوه‌و بڕیاریانداوه به‌شدارین له‌پاراستنى خاكى ڕۆژئاواى نیشتمان.
ڕۆژنامه‌نوسان‌و كه‌سایه‌تییه‌كانى پارچه‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه بۆ ده‌ربڕینى پشتیوانى بۆ ڕۆژئاوا، سه‌ردانى ڕۆژئاواى كوردستانیان كرد‌و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له‌شارى قامیشلۆ مانه‌وه‌و په‌یامى پشتیوانیى باشور‌و پارچه‌كانى دیكه‌یان گه‌یانده ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان‌و بڕیاریانداوه به‌شێوازى جیاجیا پاڵپشت‌و پشتیوانیى بۆ ڕۆژئاوا كۆبكه‌نه‌وه.
