شارپرێس:
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە عێراق نابێتە بنكەیەك بۆ زیانگەیاندن بە خەڵكی دیكە. جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت پابەندە بە بنیاتنانی عێراقێكی تەواو خاوەن سەروەری كە خەڵك لە ئاسایشێكی پێویستدا بەهرەمەند بن.
زەیدی لەوتارێكدا ڕایگەیاند، "گەلی عێراق لە 30ی ئەیلولدا سەروەری خۆی بەسەر هەموو خاكی عێراق ڕادەگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچەكە تووشی گرژی بەردەوام بووە كە بووەتە هۆی دووبەرەكی لە نێوان وڵاتاندا، ڕونیشیكردەوە "بەرنامەی حكومەتەكەی بریتییە لە ڕێبازێكی ڕون بۆ ئاوەدانكردنەوە و چاكسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەرەوپێشبردنی ژینگەیەكی كاركردنی بەرهەمدار، هەروەها دڵنیابوون لە دامەزراوەیی دەزگا ئەمنییەكان كە لە چوارچێوەی دەستوردا كاردەكەن".
هاوكات پابەندبوونی حكومەتی عێراقی بە "مەرجەكانی ئاشتی مەدەنی و سەروەری یاسا" دووپاتكردەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە دوا وادە بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق 30ی ئەیلولە، هاوكاتە لەگەڵ هەوڵی بەردەوام بۆ چەكدانانی گروپە چەكدارەكان.