وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە 1ى 9ى 2026وە ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن دەستپێکردوەو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە (9/1) بەدواوە بەپێى رۆژمێرى زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە ".