داوایەک لەتەیف سامیەوە بۆ هەرێم لەسەر لیستی موچە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوا لەهەمولایەنەكان لەناویشیاندا (هەرێمی كوردستان) دەكات، لیست و خشتەی تایبەت بەموچەی فەرمانبەرەكانیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی و گرێبەست رەوانە بكەن.

وەزیری دارایی عێراق لەنوسراوێکدا داوادەكات، لیستەكان بەوجۆرەی كە خەرجی راستەقینەی ساڵی رابردوو نیشانبدات، ئەمە لەگەڵ (CD) كە بەڵگەنامەكانی تێدابێت و لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی وردبینی و سەرۆكی فەرمانگە یان وەزیر یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بەوەزارەتەوە یاخود پارێزگار یان هەر كەسێك كە یاسا سەرپشكی كردبێت، ئیمزا كرابێت.

هاوکات میدیای عێراقیی دەڵێت "کەمیی پارەی نەختینە و بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی بۆ بڕینى هەندێک لە دەرماڵەکان هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە لە عێراق کە بەهۆیەوە ئەگەر هەیە مووچەی هەرێمی کوردستانیش دوا بکەوێ".