لەهێرشەکانی سنوری حەسەکە 40 چەکداری ئەحمەد شەرع کوژران و سەرجەم هێرشەکان تێکشکێندران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1959 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە دەڵێت، لە نیوەڕۆوە گوندەکانی جەل ئاغا  لە گوندەواری حەسەکە کەوتوونەتە بەر هێرشی چەکدارانی دیمەشق و نزیکەی 40 تەرمی چەکداران لە دەوروبەری گوندی سەفا لە لادێی جەل ئاغا كەوتوون.

سیامەند عەلی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە  لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیای نزیک لەپارتی دەڵێت، لە نیوەڕۆوە گوندەکانی جەل ئاغا لە گوندەواری حەسەکە کەوتوونەتە بەر هێرش و
هێزەکانمان چەند زرێپۆشێکی چەکدارەکانیان تێکشکاندووەو نزیکەی 40 تەرمی چەکداران بەجێماون لە دەوروبەری گوندی سەفا لە لادێی جەل ئاغا.

سیامەند عەلی ڕاشیگەیاند، تا ئێستاش پێکدادان لە گوندەکانی جەل ئاغا بە چڕی بەردەوامەو چەکدارەکان چەندین زرێپۆش و تەرمیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووەو دەیان تەرمی چەکدار لە گوندەواری کۆبانی بەجێماون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر حەسەکە نەکراوەو شەڕڤانانمان بە درێژایی شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە. چەکدارەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێگایەدان کە بەرەو دەروازەی سنوری سێمالکا دەڕوات.