شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابوریى هه‌رێم ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ لیستى موچه‌یان ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كردوه، ده‌شڵێت:"سبه‌ینێ ڕاده‌ستى فه‌رمانگه‌ى ژمێریاریى دارایی عێراق ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تى هەرێم، ئه‌مڕۆ سێشەممە لیستی موچەی مانگی یەکی فەرمانبەران‌و موچەخۆران لەڕێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە ڕەوانەی بەغداکرا.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، بڕیاروایه سبەینێ چوارشەممە، لیستى موچه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.