شارپرێس:
22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى، دیمهشقى پایته‌ختى سوریاى هه‌ژاند، ئه‌وكات زۆرى به‌سه‌ردا تێنهپهڕى، بڕیارده‌رى ئه‌و كرده‌وه‌یه له‌لایه‌ن ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیركرا، ئه‌ویش كه‌سێك بوو به‌ناوى محه‌مه‌د الشههابی ناسراو به(ئەبو ئەحمەد) كه سه‌ر بەهۆزی ئەلبەخاتە لەبەرزاییەکانی جۆلان.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د ئه‌وكاته‌ى ده‌ستگیركرا وه‌ك تیرۆریستێكى داواكراو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كرا‌و سه‌ر به‌گروپى (جوند الشام) بوو، ماوه‌ى 21 ساڵ له‌گرتوخانه‌ى سیدنایاو گرتوخانه‌كانى تایبه‌ت به‌كه‌سه مه‌ترسیداره‌كان له‌سوریادا ده‌ستبه‌سه‌ربوو، دواى ڕوخانى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌بو ئه‌حمه‌د تێكه‌ڵ به‌گروپى ته‌حریر شام-ى ئه‌حمه‌د شه‌رع بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، سێ مانگ دواى هاتنهسهركارى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع، ئه‌بو ئه‌حمه‌د ڕاسته‌وخۆ به‌بڕیارى سه‌رۆكى سوریا، پۆستى فەرماندەیی لیوای 78ی هێزە تایبەتەکانى پێ‌سپێردرا له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا کە ئه‌ركه‌كه‌ى پاسەوانیكردنو چاودێریكردنى دەروازەی باشوری سوریایە.
شارپرێس له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سهربازییو ئاگاداره‌وه زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، ئه‌و تیرۆریسته گه‌وره‌یه‌ى فه‌رمانده‌ى لیوایه‌كى وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه، سنوره‌كانى باشورى سوریاى به‌جێهێشتوه‌و ڕویكردوهته سنوره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه بهجلوبهرگى مه‌ده‌نییه‌وه له‌سنورى پارێزگاى حه‌سه‌كه ده‌سوڕێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگادارانه ده‌ڵێن، "ئه‌بو ئه‌حمه‌د جلوبەرگی سەربازیی لابردوەو وەک مەدەنییەک لەدوایین ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شه‌رع لەنزیک سنوری (ڕۆژئاواى كوردستان) سوریا‌و (باشورى كوردستان) عێراق دەسوڕێتەوە، هه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ش بەشداریی کۆمەڵکوژییەکانی ناوچە کەناراویهكانى عهلهویهكانو سوەیداى دروزهكانى كردوه‌و ئێستاش به‌شداره له‌و په‌لامارانه‌ى ده‌ستیانپێكردوه بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان".
ئه‌و تیرۆریسته گه‌وره‌یه‌ى سوریا، ساڵی 2004 پیلانى دژى كریستیانه‌كانى ناوجه‌رگه‌ى دیمه‌شق گێڕا‌و له‌ڕێگه‌ى گروپه‌كه‌ى (جوند الشام) کەنیسەی ئەلکباسی دیمەشقی بۆردومانکردو ژماره‌یه‌كى زۆر قوربانیى لێكهوتهوه، دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌دا، هێزه ئه‌منیه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌بو ئه‌حمه‌د-یان دهستگیركردو سه‌ره‌تا له‌گرتوخانه‌ى برایه گرتوخانه‌ى عه‌درا كه یه‌كێكبوو لەگرنگترین‌و گەورەترین زیندانەکانی سوریا‌و ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانى سه‌ر بەوەزارەتی ناوخۆوه سهرپهرشتیدهكرا".
سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌و تیرۆریسته ناسراوهى سوریا، كه ئێستا له‌لایه‌ك فهرماندهیهكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕۆژانه بهجلوبهرگى مه‌ده‌نییه‌وه ده‌سوڕێته‌وه، له‌هه‌وڵى په‌لاماردانى کەمپی (ڕۆژ)دایه له‌سنورى پارێزگاى حه‌سه‌كه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ژنه داعشه‌كانى تێدایه‌و ئامانجى ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه له‌و گرتوخانه‌یه بهێنێته ده‌ره‌وه‌و ئازادیان بكات".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، "جگه له‌ئازادكردنى ژنه داعشه‌كان، ئه‌و جۆلانییه تیرۆریسته له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه په‌لامارێكى گه‌وره ئهنجامبداتو ده‌ستى بگات به‌ده‌روازه‌ى سێماڵكا لهڕۆژئاواى كوردستان كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ سنورى فیشخابورى هه‌رێمى كوردستان‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و هێڵه ببڕێت كه هاوكارییه‌كانى لێوه ده‌گه‌یه‌نرێته ڕۆژئاواى كوردستان".
