شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ په‌یامێكى توندى دژى نورى مالیكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مریكا ئه‌وكه‌سه‌ى قبوڵ نییه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌یامه‌ى سڕییه‌وه‌و تائێستا هۆكاره‌كه‌ى نازانرێت.
شه‌وى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "بیستومه نورى مالیكى ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران، ئێمه مالیكیمان قبوڵ نییه‌و ئه‌گه‌ر ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانیش، ئه‌مریكا هیچ هاوكارییه‌كى عێراق ناكات".
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌په‌یامه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردویدا كه ئاراسته‌ى عێراق‌و لایه‌نه شیعه‌كانى كردوه هۆشداریى توندیدابوو وتبوى، "بیستومە وڵاتی مەزنی عێراق، خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بەهێنانەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران، دوایینجار کە مالیکی لەدەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقومی هەژاریی‌و پشێوییەکی تەواوەتی بوو".
جه‌ختیشیكردبوه‌وه، "نابێت ڕێگەبدەین ئەمە دوبارە ببێتەوە، بەهۆی سیاسەت‌و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات‌و ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی‌و ئازادیی نابێت، عێراق دوبارە مەزن بکەنەوە".
چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى ئه‌مریكا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام پۆسته‌كه‌ى دژى نورى مالیكى سڕیوه‌ته‌وه‌و تائێستا هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه‌و ناشزانێت هۆكارى سڕینه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته چییه.
شه‌وى ڕابردوش دوای پەیامە توندەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەگەڕانەوەی نوری مالیکی بۆ دەسەڵات، سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كیه‌وه ئاشكرایكردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامانی چوارچێوەکە لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی لەنوسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبەغدا کۆدەبنەوە سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
هه‌ر شه‌وى ڕابردوش حزبی دەعوەی ئیسلامی كه نوری مالیکی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات بەچەند وشەیەك وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای دایەوەو ڕایگه‌یاند، "خودا پارێزەری ئەوکەسانەیە کە باوەڕیان هێناوە؛ لەتاریکی دەریاندەهێنێت بۆ ناو ڕوناکی، بەڵام ئەوانەی کافرن، پارێزەرەکانیان خوداوەندی درۆینه‌ن".
