شارپرێس:
شێخ ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری
ناسراوى هەرێمی کوردستان هۆشداریده‌دات له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكى هێرشى سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هەر هێرشێک بۆسەر ئێران، تەواوی ناوچەى ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست دەخاتە مەترسیەوە"، ده‌شڵێت، "هەرجۆرە هێرشێک بۆسەر ئێران،
دروستبونی گەورەترین شڵەژانی ئابوریی لەمێژوی جیهاندا لێدەکەوێتەوە".
شێخ ئەدهەم بارزانی لەلێدوانێکی
میدیایدا ده‌ڵێت، "هەر هێرشێک بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، تەواوی ناوچەکەو بەتایبەت
ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەخاتە مەترسیەکی گەورەوەو هەروەها کاریگەریشی دەبێت لەسەر
نائارامی‌و پێکەوەژیانی سەرجەم میللەتان‌و تێکچونی ئاسایشی گشتیی لەم سنورەدا".
وه‌كو وتویه‌تى،
"هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر دەوڵەتی ئێران، دروستبونی گەورەترین شڵەژانی ئابوریی
لەمێژوی جیهاندا لێدەکەوێتەوەو خراپبونی دۆخی ئابوریی زیاتر بەرەو گەورەبون دەچێت،
چونکە لەئێستادا گەروی هورمز بایەخێکی گەورەی هەیەو لەسەدا 30%ى نەوت‌و وزەی جیهانی
لەوێوە هەناردەدەکرێت، جگە لەجۆرەها بازرگانیی دیکە".
دەشڵێت، "داخستن‌و
پەککەوتنی گواستنەوەی نەوت‌و وزەو کاڵا بەگەروی هورمزدا، جیهان توشی قەیرانی کوتوپڕ
دەکات بەتایبەت وڵاتانی کەنداوو ئەو وڵاتانەی مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵیان هەیە".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا
ئەدهەم بارزانی جەختیكردوه‌ته‌وه، "ئێران وڵاتێکی بەهێزەو نابێت بەچاوێکی دیکەی
تواناییەوە تەماشا بکرێت، بۆیە پێویستە تەواوی کێشەو گرفتەکان لەڕێگەی گفتوگۆ‌و گەڕانەوە
بۆ دانوستان چارەسەربکرێن".
