هه‌سه‌ده‌ هۆشداریده‌دات‌و په‌یامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) هۆشداریى له‌م دۆخه‌ى ئێستاو سه‌رنه‌گرتنى چاره‌سه‌ره‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌دات‌و به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌-یش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیانهێنا، ئەوا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین‌و لەئەگەری هەر هێرشێکی دیكه‌، به‌توندى بەرەنگاردەبینەوە‌و پێشڕەوی دەکەین".


فەرهاد شامی به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌ له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا هۆشداریى به‌حكومه‌تى سوریا ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانى هه‌وڵه‌ سیاسیى‌و دیبلۆماسیه‌كانین، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ هەڵوێستی گەلی کورد لەڕۆژاڤاو کوردستان به‌گشتیى‌و ئەوروپا-یش، ڕێڕەوی ئەم قۆناغەى ئێستا دەگۆڕێت".

شامى جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئەگەر هه‌وڵ‌و زمانى سیاسیى‌و دیپلۆماسی شکستیهێنا، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین، هه‌روه‌ها ئەگەر دوژمن جارێکی دیكه‌ هێرشبکاتەوە، شەڕیان لەگەڵ دەکەین‌و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێشڕەویی دەکەین".

ئه‌وه‌شى كرد، "ئەم خەباتە بەسەرکەوتن دەگاتە لوتکە، گەلەکەمان دەبێت باوەڕی پێی هەبێت، داوا لەگەلەکەمان دەکەین کەرەستەی دەستی دوژمن‌و میدیاکانی‌و سیاسەتەکانی نەبن، داوا لەگەلەکەمان دەکەین لەڕۆژاڤاو کوردستان‌و ئەوروپا، لەگۆڕەپانەکاندا بمێننەوەو پشتیوانیی بەرخۆدانمان بکەن".

بەپەلە