شارپرێس:
ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆ داواكاریى بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه تاوه‌كو مۆڵه‌تى بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بچێته مه‌یدانه‌كانى به‌رخۆدان له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و وه‌ك شه‌ڕڤانێك دژى گروپه چه‌كداره‌كان پارێزگاریى له‌خاكى كوردستان بكات، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شى داواكارییه‌كه‌ى بۆ به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆسه‌روو خۆى.
به‌گوێره‌ى داواكارییه‌ك كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، ڕائیدى هاتوچۆ، فه‌رامۆش نه‌جم حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، داواكاریى بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "داواكارین له‌به‌ڕێزتان، ڕه‌زامه‌ندیى بفه‌رمون به‌پێدانى مۆڵه‌ت به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوكاریى‌و به‌شداریكردنى شه‌ڕى دژى حكومه‌تى سوریا بۆ داگیركردنى ڕۆژئاواى كوردستان".
ڕائید فه‌رامۆش جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئه‌و داواكارییه‌م وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى‌و ئایینى‌و نیشتمانییه، داواكارم بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ مۆڵه‌تم بده‌ن".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕین واژۆى له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كردوه‌و داواى له‌به‌شى كارگێڕیى فه‌رمانگه‌كه‌ى كردوه، نوسراوى بۆ بكه‌ن‌و بۆى به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌روى خۆیان، كه هاتوچۆى گشتیى هه‌رێم‌و دواتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
ئه‌مڕۆ چوار ڕۆژه، نوسراوه‌كه‌ى ڕائیدى هاتوچۆ فه‌رامۆش نه‌جم له‌لایه‌ن هاتوچۆى ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌و نازانرێت به‌فه‌رمى ڕێگه‌ى پێده‌درێت یاخود نا.
