پەیامێکی توند لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4511 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دژایەتی خۆی بۆ پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا نیشاندا، کە تیایدا دژی دانانەوەی نوری مالکی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

لەدوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا باس لەوەکراوە، پێویستە لایەنە سیاسییەکان ڕێز لەو وادەیە بگرن کە دەستوور بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیران دیاریکردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە ڕێز لە سەقامگیریی سیاسیی و دەستووری عێراق بگیرێت و هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دوو پۆستە ڕەتدەکرێتەوە.
 

بەپەلە